به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی ئیداره‌ی کەلەپووری فەرهەنگی، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاری کوردستان له‌م ڕێ وڕه‌سمه‌دا که به ئاماده‌یی به‌رپرسانی پارێزگاکه و خه‌ڵکی شاری کامیاران و مامۆستایانی ئایینی به‌ڕێوه چوو، قورئانی مێژوویی گوندی کاشته‌ر دوای ئه‌وه‌ی کاری نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی ته‌واو بوو، پەردەی لە سەر لادرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م قورئانه مێژووییه له ڕێ وڕه‌سمێکی شکۆدار گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ مزگه‌وتی ئاوایی کاشته‌ر. له ڕێ و ڕه‌سمه‌که‌دا سه‌ید موحسن عه‌له‌وی به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئیداره‌ی کەلەپووری فەرهەنگی، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاری کوردستان هاوکات له‌گه‌ڵ ڕێز گرتن له خه‌ڵکی ئاوایی کاشته‌ر وتی: پێغه‌مبه‌ری خودا (د.خ) ده‌فه‌رمێت هه‌ر که‌س ڕێزی قورئان بگرێت ڕێزی له خوای گه‌وره گرتووه.
ئه‌و درێژه‌ی دا: ئیداره‌ی کەلەپووری فەرهەنگی، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاری کوردستان ئه‌رکی نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی ئه‌م قورئانه مێژووییه‌ی له ئه‌ستۆ گرت و نزیک به ۲۸ ملیۆن تمه‌ن تێچووی نوێژه‌ن کردنه‌وەی ئه‌م قورئانه بووه. ئه‌م قورئانه له نێوان ۳۵۰ ساڵ بۆ ۴۰۰ ساڵ ته‌مه‌نی هه‌یه و یه‌کێکه له‌و قورئانه ده‌ستنووسه پیرۆزانه‌ی که له کوردستاندا هه‌یه.
شیاوی ئاماژه‌یه که بارەگای پیرۆزی حه‌زره‌تی عه‌کاشه (د.خ) سه‌حابه‌ی پێغه‌مبه‌ر له‌و ئاواییەدایە....
کۆتایی کورتە نامە/310
٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:٤٣
News ID: 783855
قوڕئانه مێژوویه‌که‌ی ئاوایی کاشته‌ری سه‌ر به شاری کامیاران به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی پارێزگای کوردستان و خه‌ڵکی ناوچه‌که پەردەی لەسەر لادرا.